سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان کوردستان که‌جه‌که، موراد قه‌ره‌یڵان، له لێدوانێکی تایبه‌تدا، هێرشه‌کانی سه‌ر ڕۆژ تیڤی و سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی به زمانێکی توند شه‌رمه‌زار کرد. قه‌ره‌یڵان بانگه‌وازی له گه‌لی کورد کرد که له‌دژی ئه‌و هێرشانه گوڕ به چالاکییه‌کانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌گه‌ر بێت و کۆتایی به‌و هێرشانه نه‌یه‌ت، ئه‌و کات گه‌لی کورد خۆی ده‌پارێزێت. قەرەیڵان ئامانجی ئه‌و هێرشانه ده‌ستنیشان ده‌کات و ئاوها ده‌دوێت: ئامانج له‌و هێرشانه کپکردنی ده‌نگی سیاسی کوردانه. به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانەیه که له تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پشنیارنامه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان پێکهات، هه‌ربۆیه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به به‌رنامه پێکهاتووه. دوابه‌دوای هێرشی فه‌رانسا و ئیتالیا له‌سه‌ر کوردان، له بێلژیکیش ئه‌و هێرشانه به‌رفراوان کرانه‌وه. هێرشه‌که‌ی ئاڵمان له دژی پژاک، ده‌ریده‌خات که ئامانج له‌و هێرشانه، کپکردنی دامه‌زراوه دێموکراتیکییه‌کانە.
موراد قه‌ره‌یڵان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که تورکیا هه‌موو ڕێکخستنه‌کانی کوردان له چوارچێوه‌ی ترۆریزمدا ده‌بینێت، ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌م دوایه‌یی بێلژیکش ده‌ریده‌خات که ده‌وڵه‌تی بێلژیک به‌شداری ئه‌و پیلانه‌ی تورکیا بووه. چۆن تورکیا پارتییه یاسایه‌کانی وه‌ک ده‌ته‌په داده‌خات، بێلژیکیش هێرش ده‌کاته سه‌ر ده‌نگی کوردان ڕۆژ تیڤی و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد قۆڵبه‌ست ده‌کات. هیچ مه‌شروعیه‌تێکی یاسایی بۆ ئه‌و هێرشانه نییه.
قه‌ره‌یڵان هه‌روه‌ها وتی، ئامریکا و ناتۆ، ده‌وڵه‌تی بێلژیک وه‌ک مقاش به‌کاردێننت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌و شێوه‌یه دووا: سێناتۆری پارتی سه‌وزی بێلژیک، گێرت لامبێرت له لێدوانێکی نوسراودا ئاشکرای کرد که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامریکا بۆ کپکردنی ده‌نگی ڕۆژ تیڤی، فشاری خستۆته سه‌ر بێلژیک. ئێمه‌ش وه‌ک لامبێرت فکر ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێن له پشتپه‌رده‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ئه‌مریکا هه‌یه.
قه‌ریڵان هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له خه‌باتکارانی ڕۆژ تیڤی کرد که توانیان سه‌ره‌ڕای تێکشکاندنی ده‌زگاکانی په‌خش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا په‌خشتی خۆیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه
. هه‌روه‌ها وتی، ئامانج له و ئۆپه‌راسیۆنه، چاوترسینکردنی کوردانه. هه‌ربۆیه داوا له ده‌وڵه‌تی بێلژیک ده‌کات که سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان کوردستان که‌جه‌که، موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌باره‌ت به گرتنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد وتی: ئه‌و تورکیا له ساڵی 1994 ده‌ست به‌و سیاسه‌ته کرد، ئێستاش وڵاتانی ئوروپا درێژه‌ی پێده‌ده‌ن.
قه‌ره‌یڵان، پایامێکی به‌و شێوه‌یه‌ی ئاراسته‌ی کاربه‌ده‌ستانی بێلژیک کرد: پێویسته بزاندرێت که ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه هه‌موو هه‌وڵه ئاشتیخوازییه‌کان مایه پوچ ده‌کات. ده‌مانهه‌وێ تێبگه‌ین ئایا یه‌کیه‌تی ئوروپا که پایته‌خته‌که‌ی بێلژیکه، چی ده‌وێت؟ ئێمه وا له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان تێده‌گه‌ین که ده‌یانهه‌وێت ئێمه ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه ئاشتیخوازییه‌کانمان ببین. له هه‌موو ده‌ڤه‌رێک پۆلیس ترۆر به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت. ته‌نیا ڕێگای به‌رخودان بۆ ئێمه ده‌هێلنه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌ره‌یڵان بانگه‌وازی له کوردانی نیشته‌جێ له ئوروپا کرد که خاوه‌ندارییه‌تی له سیاسه‌تمه‌داران و دامه‌زراوه‌کانیان بکه‌ن. قه‌ره‌یڵان له کۆتاییدا بانگه‌وازی له کوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان کرد که له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه بێ ده‌نگ نه‌بن.












