ئه‌مرۆ8ی مارس، یه‌ک سه‌ده به سه‌ر ڕۆژی جیهانیی ژن‌دا تێده‌په‌ڕێت. به‌و بۆنه‌وه کۆردیناسیۆنی یه‌کێتیی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان-یه‌ژه‌ره‌که، له په‌یامێکدا 8ی مارسی له ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتووخواز و به تایبه‌تی ژنانێک که تێکۆشانی ئازادیی ژن به‌ڕێوه ده‌بهن پیرۆز کرد و ده‌نووسێ: به بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه ئێمه وه‌کوو یه‌ژه‌ره‌که، سڵاو ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ئێمه‌ی له تاریکی ده‌رخست و به نرخه‌کانی ئازادیی ناساند، ئه‌ندازیاری بیردۆزیی ڕزگاریی ژن، ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌که‌ین.
کۆردیناسیۆنی یه‌ژه‌ره‌که له په‌یامه‌که‌یدا، به ئاماژه‌دان به مێژووی تێکۆشانی ئازادیی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ها ده‌نووسێ: ئێمه وه‌کوو یه‌ژه‌ره‌که له پیرۆزبایی 8ی مارس وه‌کوو ڕۆژی ژنی ڕه‌نجده‌ری جیهان و له سه‌ده‌مین ساڵڕۆژیدا، سڵاو و پیرۆزبایی واتاداربوونی ژن و تێکۆشانێکی ئازاد و به شه‌ره‌ف، ئاراسته‌ی هه‌موو ژنا‌ن ده‌که‌ین که ئه‌و ڕاستیه ئه‌زموون ده‌که‌ن و ده‌یئافرێنن. بێگوومان به درێژایی مێژوو له پێناو پێگه‌ی به کۆمه‌ڵبوونی ژن و له به‌رامبه‌ر سیسته‌می باووکسالاریدا که له سه‌ر بنه‌مای نۆکه‌ریی ژن دامه‌زراوه، تکۆشانێكی بێ هاوتا کراوه، به‌ڵام به تایبه‌تی ته‌ڤگه‌ری سه‌رده‌می ئه‌وڕۆی ئازادیی گه‌لی کورد، ئاستێکی نوێی تێکۆشانی ژنی ئازادی ئافڕاندوه. ته‌ڤگه‌ری ژنی کورد که له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا له پێناو ئازادیی ژن‌دا تێکۆشانی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات، له سه‌ر بنه‌مای ئازادی، به‌و تێکۆشانه‌ی که هه‌تا ئه‌وڕۆ به‌ڕێوه چووه، ئه‌زموون، میراس و به‌رهه‌مێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئافڕاندووه. له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پیاودا که هه‌میشه ویستوویه‌تی ژن له تاریکیدا بهێڵێته‌وه، ژنا‌ن ته‌نها به ده‌رس وه‌رگرتن له مێژوو و به‌هێزکردنی یه‌کێتیی خۆیان، ده‌توانن وه‌ڵامێک بده‌نه‌وه، بۆیه ته‌ڤگه‌ری ژنا‌ن پێویستی به تێکۆشانی هاوبه‌ش له پێناو ئازادی‌دا هه‌یه.
یه‌ژه‌ره‌که له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ده‌ستنیشانی کرد که بیردۆزیی ده‌سه‌ڵاتداریی پیاو له سیسته‌می ئێران‌دا، له سه‌ر بنه‌مای به نۆکه‌رکردنی ژن به‌ڕێوه‌ده‌چێ و، ئه‌مه له ڕێی سیسته‌مه‌وه خۆی سه‌پاندووه و وه‌ها درێژه به لێدوانه‌که‌ی ده‌دا:له سیسته‌می ئێران‌دا ژیان بۆته دۆزه‌خێک بۆ ژن، له هه‌ر ئاستێکی ژیاندا مافه‌کانی بنپێ ده‌کرێن. سیسته‌می زایه‌نپه‌ره‌ست و جوداکاری ڕژیمی ئێران، به دابوونه‌ریتی پاشکه‌وتووی کۆمه‌ڵگه، ژنی کردۆته قوربانی. به‌ردباران، له سێداره‌دان و سه‌رکوتکردنی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ژنا‌ن، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به قانوون کراوه و، بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. به‌و شێوه‌یه ئه‌و که‌لتووره له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه و، ته‌نها به ماڵ و شه‌قام سنووردار ناکرێ، به‌ڵکوو له هه‌ر ئاستێک‌دا سه‌رکوت و له‌سێداره‌دانی فه‌رمیی به شێوه‌یه‌کی هۆڤانه به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌ر ئاستێکی ژیان له دژی ژن بنیاد نراوه.
کۆردیناسیۆنی یه‌ژه‌ره‌که ده‌ستنیشانی کرد که تێکۆشانی ئازادیی ژن ته‌نها تێکۆشانی زایه‌نده‌یی نییه و، به‌تایبه‌تی له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا، به واتای تێکۆشان له به‌رامبه‌ر پێشێلکاریه‌کانی ده‌وڵه‌ت، له به‌رامبه‌ر دابوونه‌ریتی دواکه‌وتووی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پیاو و، بۆ ئازادی و به‌کۆمه‌ڵبوونی ژنه.
یه‌ژه‌ره‌که کۆیلایه‌تیی ژنی وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی کۆیلایه‌تیی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه نرخاند و ووتی: ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی که بێناسنامه‌ییکردن و بێ‌ئابڕوویی به سه‌ر ژن‌دا فه‌رز ده‌کات، ئه‌رکی هه‌ر که‌سێکه که خۆی وه‌کوو مرۆڤ له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
له کۆتاییدا کۆردیناسیۆنی یه‌ژه‌ره‌که ڕه‌نج و ڕێنیشاندانی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له پێناو خوڵقاندنی ژنی ئازاد‌دا به‌بیر هێنایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند که، یه‌ژه‌ره‌که له خه‌باتی خۆیدا له سه‌ر بنه‌مای به‌ڕێکخستنبوون و زانابوون، خۆی پێش ده‌خات و بانگێکی وه‌های له ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران کرد: به‌و شێوه‌یه ده‌توانین له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی کۆیله‌دارکردنی زهنیه‌ت و، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پیاودا، ژنی ئازاد بخوڵقێنین. ئێمه هه‌موو خه‌باتی خۆمان له قۆناغی نوێ‌دا، له سه‌ر بنه‌مای درووشمی 'ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئازادیی ژنه' به‌ڕێوه ده‌به‌ین و، بانگ له سه‌رجه‌م ژنانی ئازادیخواز و به تایبه‌تی ژنانی کورد، ژنانی به‌لووچ، فارس و عه‌ره‌ب و ئازه‌ری ده‌که‌ین که، هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیان و، خاوه‌ندارێتیی له خۆیان بکه‌ن.











