ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداری هه‌فته‌ی ڕابردوودا به بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، ئه‌و ڕۆژه‌ی له سه‌رجه‌م ژنان پیرۆز کرد و ووتی: بێ گومان پێویسته که ژن و پیاو پێکه‌وه بژین و ده‌شتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه به هه‌ڵه ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا له گه‌ڵ پارێزه‌رانی، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی ژن له‌و باره‌وه ووتی: له ڕه‌وتێکی 5 هه‌زار ساڵه‌دا تا قۆناغی سۆمه‌ریه‌کان، قۆناغی ژن سالاری بوو. له قۆناغی سۆمه‌ریه‌کاندا ژن سالاری پێگه‌ی خۆی دایه پیاو سالاری. له‌م قۆناغه‌دا پیاو سالاری بوو به سیسته‌م و له قۆناغی سۆمه‌ریه‌کانه‌وه تا ئێستا، 5 هه‌زار ساڵ به سه‌ر قۆناغی پیاو سالاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌و شێوه‌یه تا ئێستا 5 هه‌زار ساڵ قۆناغی ژن سالاری و 5 هه‌زار ساڵ قۆناغی پیاو سالاری هه‌بووه. له‌م ڕوانگه‌وه، تێگه‌یشتنی ئێمه به ته‌واوه‌تی نه پیاو سالاریه و نه ژن سالاری، به‌ڵکوو تێکه‌ڵێکه له هه‌ردوو ڕوانگه‌که. یه‌کیه‌تیه‌که که له فه‌لسه‌فه‌وه پشتیوانی وه‌ردگرێ و، پێگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی هه‌یه. بێ گومان پێویسته که ژن و پیاو پێکه‌وه بژین و ده‌شتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌مه به هه‌ڵه ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن؛ لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئازادیی په‌یوه‌ندی جنسی نیه، من ئه‌مه پشتڕاست ناکه‌مه‌وه. یه‌کیه‌تی ژن و پیاو که مه‌به‌ستی منه، پێویسته له سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه پێک بێت. یه‌کیه‌تی ژنان و پیاوان ته‌نیا و ته‌نیا به‌و شێوه ماناداره. به پێچه‌وانه‌وه، بابه‌ته‌که تێڕوانینی ئێمه له باره‌ی جنسیه‌تی ژن له سه‌رمایه‌داریدا، به لاڕێدا ده‌بات. ئامانجی من ئازادی ژن به ئیراده و ووشیاریهوهیه. بیری من له بواری ژن‌دا جیاوازه، بیرێکی نوێیه، من له کتێبی"کۆمه‌ڵناسیی ئازادی"دا ئه‌و بابه‌ته‌م به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان شیرۆڤه کردووه. هه‌تا تێکوشانی ئازادیی ژنان نه‌گاته ئه‌نجام، تێکۆشانی دیموکراسی، سۆسیالیزم و ئازادی، سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له باره‌ی ڕه‌وشی ژن له ئه‌وروپاش بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌ربڕی و، وه‌کوو نموونه ئاماژه‌ی به ئیتالیا کرد و ووتی: ئیتالیا و سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی سیلڤیۆ به‌رلسکۆنی، نموونه‌یه‌کن له بێسه‌روبه‌ره‌یی ڕه‌وشی ژنان. به‌رلسکۆنی به نزیکایه‌تیی خۆی له گه‌ڵ ژناندا زۆر پێشکه‌وت، له‌و باره‌یه‌وه له ئیتالیا ووتووێژی زۆر له ئارادان. به‌رلسکۆنی شیرۆڤهیهکی هه‌یه که ده‌مهه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م؛ ئه‌و ده‌یگوت 'من ژیانێکم هه‌یه که سه‌رجه‌م پیاوانی ئیتالیا به ئاواتیه‌وه‌ن، هه‌ر بۆیه وه‌ک پێوانه نیشان ده‌درێم'. به‌رلسکۆنی شیرۆڤهیهکی ڕاستی له باره‌ی خۆیدا کردووه، ئه‌و نوێنه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه. هه‌ر بۆیه بانگ له سۆسیالیسته‌کانی ئیتالیا ده‌که‌م: له ووته‌کانی به‌رلسکۆنی زیادتر، ده‌بێت ئێوه یه‌کیه‌تیه‌کی ژن و پیاو له سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه بئافرێنن. ئه‌رکی سۆسیالیسته‌کانی ئیتالیا ئه‌وه‌یه که، ژیانێك و تێگه‌یشتنێکی ئاڵته‌رناتیڤی ژنان و پیاوان، بۆ شێوه‌ی ژیانی به‌رلسکۆنی که پیاوانی ئیتالیا به ئاواتیه‌وه‌ن، بئافڕێنن. هه‌تا تێگه‌یشتنێکی ڕاستی زایه‌نده‌یی له نێوان ژنان و پیاواندا نهئافڕێنرێ، تێکۆشانی سۆسیالیزم، دیموکراسی و ئازادی ناگاته ئامانج و بێ‌واتا ده‌بێ و، تێکوشانی کۆمه‌ڵایه‌تی نیوه‌چڵ ده‌مێنێته‌وه. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی گه‌لی ئیتالیا ده‌که‌م.












