له ڕێکه‌وتی 3.5. 2010 له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد، پۆلیسی ئاڵمان هێرشی کرده سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی پژاک حاجی ئه‌حمه‌دی. ده‌وڵه‌تی بێلژیک داوای له وڵاتی ئاڵمان کرد که سه‌رۆکی پژاک ڕاده‌ستی ئه‌وان بکرێت. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ڕژیمی ئێرانیش هه‌وڵێکی زۆری دا که حاجی ئه‌حمه‌دی ته‌سلیم به ئه‌وان بکرێت. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ دادگای باڵای ئاڵمان هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که له‌لایه‌ن دۆزگه‌رێکی بێلژیکه‌وه خرابونه سه‌ر سه‌رۆکی پژاک، ڕه‌د کرده‌وه و بڕیاری ئازادکردنی درا.
له خه‌به‌ری پێشوماندا ڕامانگه‌یاندبوو که سه‌رۆکی پژاک حاجی ئه‌حمه‌دی ڕاده‌ستی بێلژیک کراوه‌ته‌وه و دواتر ئازاد کراوه. به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان سه‌رۆکی پژاک به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی، پێی ڕاگه‌یاندین که ئه‌و هه‌ر له ئاڵمان ئازاد کراوه و هۆی ده‌ستبه‌سه‌ربونیشی بۆ چه‌ندین هۆکاری سیاسی گێڕایه‌وه که یه‌کێکیان هه‌وڵه‌کانی ئێران و تورکیایه له‌پێناو دژایه‌تیکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی.












