هێرش بۆسه‌ر بنكه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگێكانی كورد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
هێرشی پۆلیسی وڵاتانی ئورووپایی وه‌ك ئیتالیا و فه‌رانسه و بلژیك و ئالمان كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی دیكتاتۆری تورك پێك هات، به توندی شه‌رمه‌زار
ده‌كه‌ین. مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ، به‌تایبه‌ت په‌لامار بۆسه‌ر ناوه‌ندی رۆژ تیڤی له بروكسێل كه خزمه‌تی به‌رچاو ده‌كا به هونه‌ر و چاند و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كا و ئه‌و توند و تیژییه ته‌نیا به خزمه‌تێك ده‌زانێ به حكوومه‌تی توركیه كه هه‌تا ئێستاش هیچ یه‌ك له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له كوردستان به كرده‌وه به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه۔ به بۆنه‌ی رۆژی ٨ ی مانگی مارس، ڕۆژی ژنان، مه‌لبه‌ندی هونه‌ری ماملێ وێرای پیرۆزبایكردن له ژنانی كورد به تایبه‌ت له ژنانی رۆژنامه‌وان و تێكۆشه‌ری كورد و هه‌روه‌ها گشت ژنانی ئازدیخوازی جیهان له هه‌ر شوێنێك که لێی ده‌ژین، هاوبه‌شی و هاوده‌ردی خۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌وانان و هه‌لسوڕێنه‌رانی رۆژ تیڤی ڕاده‌گه‌یه‌نێ و دلنیایه كه ئه‌و كرده‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ویست و خواستی به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و هونه‌رمه‌ندانی كورد له رۆژ تێ‌ڤی كه‌م ناكاته‌وه، به پێچه‌وانه ئه‌وان زیاتر و زیاتر هان ده‌دا بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕێبازی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری۔
مه‌لبه‌ندی هونه‌ری ماملێ
نۆروێژ
8ی مانگی مارسی ٢٠١٠












