سیمیناریک له سه ر راپه رینه کانی ئه م دواییانه ی ئیران، جیگه ی کورد له و راپه رینه، نه قشی ژنان و هه لویستی هیزه سیاسی و که سایه تیه کانی روژهه لاتی کوردستان له شاری کلن ئآلمانی فیدرال له روژی 6 مارس 2010. هاوولاتیانی به‌ڕێز، به‌شدارانی هێژا. باسی ئه‌مڕۆی ئێمه له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز و کێشه‌ی گه‌لانی ئێڕانه. له هێندێک بۆنه و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی دا به ئانقه‌ست یان له ڕووی بێ ئاگایی یه‌وه و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاره‌کانی ناوچه‌یی و ڕاده و ڕێژه‌ی تواناکان، باس له‌وه ده‌کرێ که گه‌لانی "که‌مینه" ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد له جووڵانه‌وه‌ی سه‌وزدا به‌شدار نییه که به ڕای من ئه‌وه دووره له‌ڕاستی و ده‌چێ به مه‌به‌ستی نزم نیشاندانی خه‌باتی گه‌لی کورد دژی ڕێژیمی ئێستای ئێران بێت.
له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زده‌که‌م ئاماژه‌یه‌ک به بواریدا له‌باری ماڵی(ئآبوری)، کۆمه‌ڵایه تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی ئێران بکه‌م که ئاکامه‌کانی ئه‌مڕۆ بۆته سه‌رهه‌ڵ دانی جووڵانه‌وه‌یه‌ک به‌ناوی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز. له‌ڕاستیداجووڵانه‌وه‌ی سه‌وز درێژه‌ی خه‌بات و ڕاپه‌رینی 30ساڵه‌ی گه‌لانی ئێرانه و ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆش ده یبینین، ڕق و تووڕه‌یی په‌نگ خواردووی خه‌ڵکه کانی ئێرانه که ئیتر نا خوازن زیاتر له‌وه فریوی "ئیسلامی نابی محمدی" بی خوه ن. کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا به زۆر‌و زۆرداری گه‌لانی ئێران له ئازادی بێ به‌ری کردوه، به‌ڵكوو له هه موو بواره‌کانی ژیاندا ئێرانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێڕێکی ترسناک بردوه و خه‌ڵکه کانی ئیران له هه‌رچی ناوی دین و ئیسلامه بێزار کردوه. جیاوازیی چینایه‌تی به ئاستی ته‌قینه‌وه گه‌یشتوه. له کاتێکدا که‌سێکی لاینه‌گری رێژیم و به ڕواڵه‌ت خوێنده‌واری له ڕه‌ده‌ی دیپڵۆم دا له هه‌ر خوله کێکدا (ده قیقه) 294 هه‌زارتمه‌ن داهاتی هه‌یه، به میلیۆن مرۆڤی به توانا و خوێنده وار، ئه گه ر فه قه ت له رژیم نارازی بن یان بی ته فاوه ت بن، له ژێر خه‌تی فه‌قر و نه‌داری دا ده‌ژین.
به پێی ئامارێک که له‌و دواییانه دا له ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ڕێژیم‌دا بڵاو کرایه‌وه‌و له لایه‌ن به‌شێک له نووسه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێ کراوه، نیشان ده دا، نێزیک به 47 میلیۆن ئێرانی له گه‌لانی ئێران له‌ژێر خه‌تی نه‌داری و فه قردا ده‌ژین . یانی داهاتی هه‌رکامیان (نێزیک 30 میلیۆن که‌س) که‌متر له 2600 تمه‌ن له ڕۆژدایه و نێزیک به 17 میلیۆنی تریش که‌متر له 4300 تمه‌نه. ئه‌مانه ئه‌و ئامارانه‌ن که دام و ده‌زگاکانی ڕه‌سمی رێژیم داویانه ده‌ره وه. له راستیدا له بواری ماڵیدا رێژیم که‌وتۆته په‌له‌قاژه‌و ئێران له (چالاوی ته وه روم ده خنکی) هه‌ڵاوساندا نقوم بووه. له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئیتر ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای ژیان نییه. ته‌گه‌ره خستنه سه‌ر ڕێگای هه‌وڵ و تێکۆشان له‌و بوارانه‌دا گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که ته‌نانه‌ت که‌سانیک غه‌یرسیاسی وبه که‌سب وداهاتی باش توانای خۆراگریان له به‌رانبه‌ر فشار و زه‌بری رێژیم دا نه ماوه، و به‌م جۆره واز له که‌سوکار و وڵات دێنن و ڕێگای ده‌ر به‌ده‌ری ده‌گرنه پێش. له بواری سیاسی که ئیتر بۆ باس کردن نابێ. بێ شک ئێران له مێژووی خۆیدا دیکتاتۆریه‌تێکی له حکومه‌تی ئیسلامی دڵ ڕه‌ق تر و بێ به‌زه‌ییانه‌تر به خۆوه نه‌دیوه. هه‌مووی ئه‌وانه‌ی که باسمان کردن له راستیدا ده‌توانن ببنه هۆکارێک بۆ هه‌رچی به‌ره‌وپێش بردنی جه‌ریانێک که ئه‌مڕۆ به جه‌ریانی سه‌وز ناسراوه. سیاوه‌ش اویسی له سه‌ره‌تای وتارێکدا له بواری ڕووداوه‌کانی ئێران و جه‌ریانی سه‌وزدا چه‌ندین پرسیاری هێناوه‌ته گۆر که به‌ڕای من شیاوی لێ وردبوونه‌وه ین. به‌ڕێزیان ده‌ڵێ:
1. ئه‌و هۆکاروبه‌ستێنانه‌ی که بوونه هۆی هاتنه سه‌رکاری میلیتاریسته‌کان(ئه‌حمه‌دی نژاد که ده بیژن له قه تلی دکتور قاسملو ده ستی هه بووه) کامانه بوون؟ خه تی سوور له ناو پرانتیز هین نووسه ره
2. بۆچی داروده‌سته‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد خوازیاری هاتنه‌سه‌رکارومانه‌وه له ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر قیمه‌تێکه؟
3. بۆچی و به‌چ مه‌به‌ستێک ئه‌م جووڵانه‌وه(سه‌وز) سه‌ری هه‌ڵدا؟
4. بۆچی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م جووڵانه‌وه به‌ده‌ست مووسه‌وی و که‌رروبی وه‌ک دوو مۆره‌ی کۆماری ئیسلامییه وه‌یه؟
5. ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ؟
وڵامی ئه‌م پرسیارانه دێڵینه‌وه بۆ باس و دیالۆگی گشتی، به‌ڵام پێویسته ئاوڕ له‌چه‌ند بابه‌تی تر بده‌ینه‌وه. دیاره ئاوڕدانه‌وه له‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ودۆزینه‌وه‌ی وڵامی شیاو پێویستی هه‌نووکه‌یی یه (زور گرنگه). له ڕاستیدا هه‌رئه‌و جۆره که‌باس کرا، گوڕوتین (شدت دان) به خه‌باتی 30 ساڵه‌ی دژی کۆماری ئیسلامی، ئاکام و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ته‌واوی جینایه‌ت و کرده‌وه دزێوه کانی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی حاکمیه‌تیدا دژی گه‌لانی ئێران له هه‌موو بواره‌کانی ماڵی،کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی یه و به تایبه‌ت دژی ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی دایه. به هۆی ئه‌م کرده‌وانه یه که خه‌ڵکانی ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن که زیاتر فشار بۆ رێژیم بێنن، به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌م جووڵانه‌وه که به سه‌وز ناوی ده‌رکردوه و ئێستا به بێ ڕێبه‌ریی ده‌چێته پێش، ئاخرین شانس بۆ قۆڵی پاوانخوازی ریژیم بوو که له‌ده ستی دا. خه‌ڵکانی ئێران ئیتر به دیتنی ڕێبه‌رانی ڕابردوی کۆماری ئیسلامی که ئه‌مڕۆ له دژبه‌ری ڕاوه‌ستاون وته‌ئیدی جه‌ریانی سه‌وز ده‌که‌ن، ئیتر بڕوایان به ڕێژیم نه‌ماوه‌وترسیان لێی شکاوه. خه‌ڵکه کان له جه‌ریانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوایی دا باشتر بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌م ڕێژیمه چه‌نده دواکه‌وتوو و دیکتاتۆره و ڕێز له هیچ یاسا و ڕێ سایه‌کی ئینسانی ناگرێ وسه‌ره‌تایی ترین مافی گه‌لانی ئێران پێ شێل ده‌کات و پێ له‌سه‌ر حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زگه‌را و بونیادگه‌رای شیعه مه‌زهه‌بی داده‌گرێ و پێی وایه، ده‌بێ به‌سه‌رهه‌موو سه‌روه‌ت وسامانی ئێران‌دا حاکم بێ که بتوانێ به ئامانجه ئیسلامیه‌کانی جێی مه‌به ستی خۆی بگات. له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ر که‌س و هه‌ر گه‌لێک که داوای سه‌ره تایی ترین مافی خۆی بکات له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی بێڕه‌حمانه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و ڕوو ده‌بێ. ئه‌م تاقمه به چه‌کی وه‌لایه‌ت فه‌قێه واته وه‌ک نوێنه‌ری بێ ئه‌ملاو ئه‌و لای خوا هاتوونه‌ته مه‌یدان و پێیان وایه که هه‌رکه‌س دژایه‌تی ئه وان بکات، ئه‌وه دژایه‌تی خوا ده‌کات و ده‌بێ له‌ناو ببردرێ. ئه‌وانه غه‌یری گه‌لی حاکم هیچ گه‌لێکی تر له ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا به ڕه‌سمی ناناسن و غه‌یر له موسوڵمانی شیعه نه‌بێ که‌س به موسولمان و لایه‌نگری خوا نازانن و ته‌نا نه‌ت تاقه‌تی سوننی مه‌زهه‌به کانیشیان نیه‌و به‌هۆکاری جۆراوجۆر تووشی ئازار‌و ئه‌زیه‌تیان ده‌که‌ن. به لای ئه‌وانه‌وه که‌سێک موسوڵمانه که شیعه بێت و بڕوای به وه‌لی فه‌قێه هه‌بێ . به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و شتانه‌ی که باسمان کرد، ئیتر به باشی ده‌رده‌که‌وێ که کۆماری ئیسلامی به هیچ هویه ک جێگای له‌ناو دنیای ئه‌مڕۆدا نیه. به‌ڵام قۆڵی ئه‌حمه‌دی نژاد و به‌شێک له ڕێبه‌رانی تری کۆماری ئیسلامی خوازیاری ئه‌وه‌ن که به زۆرداریش بێ، حکومه‌تی وه‌لایه‌تی فه‌قیه به‌سه‌ر ئێران‌دا حاکم که‌ن که ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک حاکمیه‌تی زۆرایه‌تی به‌سه‌رکه‌مینه‌ی تیئۆری ئاغای دوکتور داریوش همایونه. ئه‌مانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕێگای وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کیش(اتمی) بێ، ده‌یانه وێ خۆیان به‌سه‌رجیهاندا ته‌حمیل بکه‌ن. سه‌رانی کۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت قۆڵی مه ذهه بی و میلیتاریستی خامه‌نه‌یی-مسباح یه‌زدی-ئه‌حمه‌دی نژاد به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که دنیای پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌حه‌ممولی ئه‌وان ناکات. ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌گه‌ر هێندێک ئاڵوگۆڕی ڕواڵه‌تی پێک بێنن و وه‌ک نمونه به شێک له مافی گه‌لانی ئێران به‌ڕه‌سمی بناسن و تا‌ڕاده‌یه‌ک مل بۆ نیمچه دێم‌و کڕاسیه‌کیش ڕاکێشن، ناتوانن پێش به له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شان و دا به‌ش بوونی ئێران بگرن.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێگای داخه، به‌ڵام جه‌ناحی توند ڕه‌وی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کانیش له‌وباره‌وه هه‌روه‌ک سه‌رانی کۆماری ئیسلامی بیر ده‌که‌نه‌وه. که‌وابوو ڕێژیم له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه به‌و هۆکارانه‌وه پێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی وه‌لایه‌تی فه‌قیه داده‌گرێ و هه‌وڵی زیاتربۆ به هێز تر بوونی حکو مه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌دا تا به‌خه‌یاڵی خۆیان پێش به له‌تبوون و له بر یه‌ک هه ڵوه‌شانی ئێران بگرن .
ئه‌گه‌ر باسێکیش له‌سه‌ر وه‌زعی ئه‌مڕۆی ئێران و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه بکه‌ین، به‌ڕای من ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ئاکامی فشاری چه‌ندین ساڵه‌ی ڕێژیم له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بۆسه‌رگه‌لانی ئێرانه. خه‌ڵکانی ئێران ئیتر بڕشتیان لێ بڕاوه(تاب و توانیان نماوه) وئاماده‌ی خۆبه‌خت کردن له پێناو ژیانێکی ئازاد دان. له مێژووی ئێران‌دا بێ وێنه‌یه که به‌و ئه‌ندازه نوخبه و ڕووناکبیران وڵات جێ بێڵن و ڕوو له هه‌نده‌ران بکه‌ن و ئه‌گه‌ریش له ناوخۆی وڵات ماونه‌وه،له ژێرفشار و ئه‌شکه‌نجه‌دا له‌ناو چوون. له لایه‌کی تریش ده‌گه‌ڵ ته‌له‌فاتی گیانی زۆر له خه‌باتی دژی کۆماری ئیسلامی و دواکه‌وتووی وڵاتیش، هه‌وڵی به‌رده‌وامی خه‌ڵکان ئه‌و هیوایه‌مان پێ ده‌دا که گه‌لانی ئیران ئیتر له‌سه‌ر پێن و ئیتر ئه‌م خه‌ڵكانه (به تایبه‌ت ژنان و کچانی دلێڕ) وه‌ک 30 ساڵ وته‌نانه‌ت چه‌ندساڵ له مه‌و پێشیش نین. به‌ڵکوو زۆر وشیارتر و به‌بڕواترن. که‌وابوو ئه‌گه‌ر هێزه پێشکه‌و توه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توانیویانه له ژێر تیغی ئه م کۆماری ئیسلامیه گیان به‌ده‌ر به‌رن، ئاوڕێک له داهاتوو بده‌نه‌وه‌ووهه‌وڵ بۆبرایه‌تی و یه‌کپارچه‌یی هه‌ڵ گرن و پشتیوانی له هێزه‌کانی ناوخۆی وڵات بکه‌ن، ده‌کڕێ هیوادار بین که ئاکامی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه به قازانجی زۆربه‌ی گه‌لانی ئێران ته‌واو ده‌بێت. له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا زۆر ڕاپه‌ڕین و جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه-تیمان دیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه، تایبه‌تی و جیاوازی زۆری هه‌یه. ئه‌گه‌ر زۆرمان نه‌گوت بێ، ڕێژیم له‌ماوه‌ی 30 سالی ته‌مه‌نیدا هه‌موو توانای خۆی بۆ له‌ناو بردنی هێزه چه‌په‌کان و نه‌یارانی خۆی و به‌تایبه‌ت دژی گه‌لی کورد و هێزه سیاسیه کانی به‌کار ده‌هێنا. به هێندێک تێبینیه‌وه گه‌لی کورد ته‌نیا هێز بوو که دژی کۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستابوو. زۆرتری خۆپێشاندان و دژکرده‌وه‌ی دژی رێژیم له چه‌ند شارێک تێ نه‌ده‌په‌ڕی و ڕێژیمیش زۆر به سانایی(آسانی) سه‌رکوتی ده‌کرد، ته‌نیا له کوردستان و تا ڕاده‌یه‌کیش له به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی درێژه‌ی کێشا. له ڕاستیدا جیاوازی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ ڕابردوو له‌وه‌دایه که ئیتر ناوچه‌یی وکاتی نییه، به‌ڵکوو بۆته سه‌رهه‌ڵدانێکی سه‌را سه‌ری. له ڕابردوودا ڕێژیم له حاڵه‌تی هێرش بۆسه‌ر نه‌یارانی خۆی بوو و له‌ناویان ده‌برد، به‌ڵام ئه‌مرۆ که به هۆی زۆر کرده‌وه‌ی دزێو، وه‌کوو ڕشوه و دزی و ساخته کاری له شه‌هاده‌ی وه‌زیران و وه‌کیلانی رێژیم و فێڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵبژاردندا که ناڕه زایه‌تی ته‌نانه‌ت له‌ناو کار به ده‌ستانی ڕێژیمیش لێ به‌رز بۆته‌وه،ئیتر ئابڕووی بۆ دینه که‌شیان نه هێشتۆ ته‌وه‌و و گه‌لانی ئێران دژیان وه‌ستاون و ئیستا هیچ ترسێکیان لێیان نه‌ماوه. یانی ڕیژیم وادارکراوه که له هێندێک بواری چاپه‌مه‌نی ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی دیفاعی به‌خۆیه‌وه بگرێ و له بواری نیزامی دا ده‌ست بۆ سه‌رکووت وکوشتاری نه یارانی ببا. بۆوه‌ی که ده‌نگی دنیای ئازاد ببه‌ستێ، هێزه لیباس شه‌خسیه‌کانی جینایه‌ت ده‌که‌ن و هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ماڵ و گیانی خه‌ڵکان، ئاگر له بانک وسامانی وڵات به‌رده‌ده‌ن وخۆپێشانده‌ران وه‌ک بکه‌ری که ئه‌وان ئه‌و کرده‌وانه ناوزه‌د ده‌که‌ن تا به‌م جۆره زه‌مینه‌ی هێرش کردنه‌سه‌ریان ئاماده بکه‌ن. هه‌ر ئه‌وه خۆی بۆته هۆکارێک بۆ ڕوو لێ وه‌رگێرانی لاوان له ئیسلام دا که پێیان وابوو له‌و دینه دا درۆ وبوختان وفێل جێگای نیه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تری جێگای لێ وردبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که له‌م ڕووداوانه‌ی دوایی دا و له ڕه‌قابه‌تی نێوان خۆیاندا هێندێک له که‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن ئیسلامی قه‌ولی هێند ێک چاکسازی و دابین کردنی مافی گه‌لانی ئیرانیان دایه ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره بێته پێش که تا چ ئه‌ندازه ده‌کڕێ بڕوایان پێ بکرێ و یان ته‌نانه‌ت ئیمکانی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و وه‌عدانه هه‌یه؟ ده‌بێ بڵێین به‌شێک له‌و که‌سانه که‌که‌وتوونه دوای ئه‌و جووڵا نه‌وه و به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه که سه‌رانی ڕێژیم هه‌موویان فێڵبازو ساخته چین و جیا له‌به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات بیر له هیچ ناکه‌نه‌وه، ئاسایی- یه که که‌سانێک ببنه ڕکه‌به‌ری (ره قیبی) یه‌کتر که ئه مه له‌ماوه‌ی 1400 ساڵه‌ی ئیسلامدا نموونه‌ی زۆرمان هه بووه. ته‌نانه‌ت له ده‌ورانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا ئه‌م رکه‌به‌ریه هه‌بووه و هه ر وه ها لایه‌نی زه‌عیف بۆ به‌ده‌ست هێنانی هێز و توانائی هێندێ قه‌ول و قه‌رار یان ده دا. ئاغای که‌روبی ومیرحوسین موسه‌ویش له‌وانه به‌ده‌ر نین. ئه‌وانه بۆ نمونه ده‌زانن که گه‌لی کورد هێز و وه‌زنه‌یه‌کی به توانا‌و ئاگاتر به مافی خویانن و له هندیک گه‌لان تر به نیسبه‌ت فه عال ترن. به‌شێک له خاکی کوردستان سێبه‌ری دیکتا توری له‌سه‌ر نه‌ماوه‌و باشووری کوردستان بۆته په‌ناو پشتیوان و دڵ گه‌رمی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان. ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ئیسلامیشه ئه‌وه باش ده‌زانن که کورده‌کان سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خۆیان و ئه‌گه‌ر ئاوڕێکیان لێ بدرێته‌وه، ده‌کرێ له‌سه‌ر هێزوتوانایان حیساب بکرێ. هه‌ربۆیه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و جه‌نابانه‌وه هێندێ قه‌ول ده‌درێ. به‌ڵام ڕاستی ئه‌م قه‌زیه چی یه؟به ڕای من ئه‌وانه ته‌نیا ده‌یان هه‌وێ شیله له‌سه‌ری گه‌لی کوردوگه‌لانی تری ئێران هه‌ڵسوون. ئه‌وانه کاتێک له‌سه‌رکار بوون (سه‌ره‌ک وه‌زیر و سه‌رۆکی مه‌جلیس) هیچ کارێکیان له‌وباره‌وه بۆ دابین کردنی مافی گه‌لانی ئێران نه‌کرد. که‌وابوو نابێ کڵاو له‌سه‌ر خۆمان بنێین. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش به‌ده‌سته‌وه بگرن،نه‌ته‌نیا کارێک بۆ دابین کردنی مافی گه‌لانی ئێران ناکه‌ن، به‌ڵکوو ڕه‌نگه ببنه له‌مپه‌رێکیش له‌به‌رده‌م داواکاریه‌کانی گه‌لانی ئێران‌دا. دیاره نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که بۆ دابین کردنی مافه‌کانمان ده‌بێ له‌هه‌ر چه‌شنه زه‌عفێکی ڕێژیم که‌ڵک وه‌رگرین .
له‌م ڕووداوانه‌ی دواییدا پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێ که تا چ ئه‌ندازه گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد تێیدا به‌شداره؟ یان ئه‌گه‌ر تییدا به‌شدار نییه، هۆ کاره کانی کامانه‌ن؟ به‌ڕای من وڵامی ئه‌و پرسیاره پێویستی به لێ وردبوونه وه‌ی زیاتر هه‌یه. هه‌روه‌ک پێشتر باسم کرد به هێندنه‌گرتنی ڕۆڵی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد له‌م سه‌ر هه‌ڵدانه‌دا له جێی خۆیدا نیه. چونکه لاوانی کورد لانی که‌م ئه‌گه‌ر زیاتر له لاوانی گه‌لی حاکمیش نه‌بێ، به نیسبه تی خوی زیاتر له لاوانی گه‌لانی تر له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا به‌شدارن. ئه‌گه‌ر چاوێک له لیستی زیندانیان و ئه‌وانه‌ی له چاوه‌ڕوانی حوکمی ئێعدام دان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌ست جینایه‌تکارانی ڕێژیم کوژراون، بکه ین، ده‌بینن که لاوانی کورد له سه‌فی پێشه وه‌ی سه‌رهه‌ڵدان دژی کۆماری ئیسلامی دایه ن. دیاره گه‌لی کورد به تێک ڕا ئه‌سله‌حه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتوه که وه‌ک پێشمه‌رگه له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا بێته مه‌یدان، به‌ڵام به‌شداریان له خه‌باتی مه‌ده‌نیدا نابیت لێ چاو بپۆشین.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بڕواش به‌وه بکه‌ین که گه‌لانی ئێران له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا دڵ سارد بوونه‌وه، خۆی ده‌کرێ زۆر هۆکاری بۆ باس بکرێ. یه‌که‌م ئه‌وه‌که له 30 ساڵی ڕابر دوودا تا ئه‌و جێگایه ترسیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد هه‌بووه که ته واوی کوردستان و ناوچه کانی نه ته وه که مبنه کانیان به هێزی نیزامی ته‌نیوه و به ته‌واوی میلیتاریزه‌یان کردوه. هه‌ر چه‌شنه جم و جۆڵێک به تاوانی جۆراوجۆر و به ئه‌ندامه‌تی له هێزه سیاسیه‌کان ده‌ستگیر و به زیندان و ئێعدام مه‌حکووم کراون و ده‌کرێن که له‌م باره‌وه نمونه‌مان یه‌کجار زۆرن. که‌م نین ئه‌و شێره ژنه کوردانه‌ی که له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا ده‌ست درێ ژیان کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌وانیش به ئاشکرا باسیان لێوه کردوه و کۆماری ئیسلامیان له‌قاو داوه. له لایه‌کی تریشه وه، دوور بوون له مه‌رکه‌ز و ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتن به تێکنۆلۆژی سه‌رده‌م و ترس له بابه‌ت کار و پیشه و چه‌ندین هۆ کاری تایبه‌تی تر تا ڕاده‌یه‌ک بۆته هۆی دڵساردیان. هه‌ر وه ها شۆڕشی1357-یشمان به باشی له‌بیره که مه‌لا ناسیۆنالیسته‌کان چۆن ده‌سه ڵاتیان به ده سته‌وه گرت و مافی گه‌لانی ئێرانیان ژێر پێ نا و نه ته‌نیا گه‌لی کورد، به‌ڵکوو هه‌موو گه‌لانی تری ئێرانیان له هه‌ر چه‌شنه شۆڕش و سه‌ر هه‌ڵدانێک دڵ سارد کرده‌وه. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که دوای 30 ساڵ ئێستاش به‌شێک له ئۆپۆ زیسیۆن ئاماده نه‌بوه، دان به‌سه‌ره‌تایی ترین مافی گه‌لانی ئێران دابنێ وبۆ وێنه قه بووڵی ئه‌وه بکه‌ن که له ئێران‌دا غه‌یرله گه لی حاکم، گه‌لانی تریش هه‌ن. که وابوو زۆرله کورده‌کان ئاماده نین گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسی و دیکتاتۆرێکی تر به جێگای شا یان خامه‌نه‌یی به ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نن که ئاماده نیه ته‌نانه‌ت به زمانی زگماکیش ڕێگای خوێندنیان پێ بدا. بۆیه به ڕای من ده‌بێ ئه‌مجاره کورد به له به‌ر چاو گرتنی یاسا و ڕێسای دێموکڕاسی و مافی به‌رانبه‌ر بچنه ناو هه‌ر کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و جه‌ریانێکه‌وه و به ڕاشکاوانه باس له مافی خۆیان بکه‌ن، بۆوه‌ی که کڵاویان نه‌چێته سه‌ر. ئه‌مانه ده‌بێ به شێک له ئه‌رکه‌کانی ئێمه له ڕووداوه کانی ئه‌م دواییانه له ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی دا بێت. هه‌موومان ده‌زانین که هه‌رچی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه به هێز و به‌رده‌وام بێت، له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌و ئومید و چاوه‌ڕوانیه هه‌یه که دره‌نگ یان زوو ئه‌م ڕێژیمه ده‌بێ بڕوا. بۆیه ئه‌رکی هێزه سیا سیه کانی گه لی کورد له ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی کوردستان و له ناوخۆی ئێران زۆر زیاتر له جارانه وده‌بێ له‌هه‌ر فرسه‌تێک بۆ پاشه‌کشه به‌ڕێژیم و به‌چۆک داهێنانی که‌ڵک وه‌ربگرین و زۆربه ڕاشکاوانه‌مافه‌کانمان ده‌ست نیشان بکه‌ین وهه‌وڵی دابین کردنیان بده‌ین. به‌ڕای من ئه‌وه ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی هێزه سیاسیه کانی گه لی کورده. ئه‌رکی دووهه‌میش ده‌بێ ئه‌وه بێ که هه‌وڵ بۆ بردنه سه‌ر ئاگایی و ڕێک کردنی ماڵی کورد بدرێ. سێهه‌م ئه‌وه که هه‌وڵ بۆ پێك هێنان به‌ره‌یه‌ک یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی گه‌لانی تری ئێران و دیاری کردنی شێوه‌ی سیستێمی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات له ئێرانی دوای کۆماری ئیسلا می دا بدرێ. بو نمونه پشتگیری بیش‌تر له کونگه ره نه ته وه کانی ئیران و هه ول دان بو سه را سه ری کردنی ئه م کونگه ره. پێویسته له ڕووی مه‌نتق و به مه‌دره‌ک ئه‌و لایه‌نانه له‌قاو بدرێن که گێره شێوێنی ده‌که‌ن و هه‌وڵ بۆ ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌کی ده‌ده‌ن و ده‌بێ پێیان نیشان بدرێ که به‌بێ دابین کردنی مافی گه‌لانی ئێران ،دروشمی دێموکڕاسی بۆ ئێران هیچ مانایه‌کی نابێت .
له گه ل ریز و ئیحترام دوکتور گلموراد مورادی، کلن 6 مارس 2010
@t-online.de











