دوێنێ کاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی فرۆکه‌یه‌کی سیخوڕی ڕژیمی ئێران له گوندی قه‌شلاقی سه‌ربه شاری جوانڕۆ به‌ربۆوه. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، له شاری جوانڕۆڕا ئاگادار کراین که دوێنێ کاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی فرۆکه‌یه‌کی سیخوڕی بێ فرۆکه‌وان، له گوندی قه‌شلاقی سه‌ربه شاری جوانڕۆی به‌ربۆته‌وه. دوابه‌دوای به‌ربونه‌وه‌ی ئه‌و فرۆکه‌یه، هێزه‌کانی سوپای پاسداران زۆر به‌په‌له خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی به‌ربونه‌وه‌ی فرۆکه‌که و پارچه تێکشکاوه‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌یان بۆ کرماشان گواستۆته‌وه.












