به‌پێی ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، پارتی له هه‌ولێر نۆ كورسی‌و گۆڕان دوو كورسی ده‌هێنن، به‌ڵام یه‌كێتی هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست ناهێنێت. له‌سلێمانیش هه‌ریه‌ك له گۆڕان‌و كوردستانی سه‌رو شه‌ش كورسی ده‌هێنن. له كه‌ركوكیش یه‌كێتی چوار كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. له‌پارێزگای هه‌ولێر پارتی (230) هه‌زار ده‌نگ‌و گۆڕان 97 هه‌زار‌و یه‌كێتی (100) هه‌زار ده‌نگیان هێناوه. به‌م پێیه پارتی9 كورسی‌و گۆڕان2 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی كاندیده‌كانیه‌وه ده‌نگه‌كانی دابه‌ش بووه‌و هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش سه‌رو 1 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌پارێزگای سلێمانی: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه له (13) حیزب پێكهاتووه، (304,862) ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه. لیستی گۆڕانه (280,782) ده‌نگی هێناوه. یه‌كگرتووی ئیسلامیش به‌پله‌ی سێهه‌م دێت توانیویه‌تی (110) هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت. كۆمه‌ڵی ئیسلامیش (78) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م پێیه هه‌ریه‌ك له لیستی كوردستانی‌و گۆڕان سه‌رو 6 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنن، یه‌كگرتووش2 كورسی‌و كۆمه‌ڵیش 1 كورسی، 2 كورسی ده‌مێنێته‌وه بۆ به‌هێزترین كاندیدی لیسته براوه‌كان.
له‌پارێزگای كه‌ركویش ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بووه، یه‌كێتی 4 كورسی، پارتی 1 كورسی، هه‌ریه‌ك له گۆڕان‌و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش نه‌یانتوانیوه هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنن. له پارێزگای موسڵیش هاوپه‌یمانی 8 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، له‌و 8 كورسییه 7ی پارتی و یه‌كێتی به‌ده‌ستیان هێناوه، گۆڕانیش ته‌نها 1 كورسی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه كۆتاییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه هاوڵاتی كۆیكردووه‌ته‌وه، لیستی گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوشاری سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌موسڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله كورسی مسۆگه‌ر كردووه، له‌دهۆك‌و هه‌ولێریش پێش یه‌كێتی كه‌وتووه.
هاوكات پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌هه‌ولێر‌و دهۆك‌و موسڵ به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێتیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌كه‌ركوك مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كه‌ركوك پێش لیستی گۆڕان كه‌تووه، به‌ڵام له‌هه‌ولێر‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی تری سلێمانی له‌پاشه‌كشێدایه‌و له‌دوای كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه دێت.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گۆڕان له‌ناو شاری سلێمانی %42ی ده‌نگه‌كان‌و هاوپه‌یمانی %36ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ركردووه.
له‌پارێزگای هه‌ولێریش، هاوپه‌یمانی 50%ی ده‌نگه‌كان‌و گۆڕان 25%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی گۆڕان، لیسته‌كه‌یان له‌پارێزگاكانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و موسڵ كورسی مسۆگه‌ر كردووه، هاوكات له‌هه‌ولێر‌و دهۆكیش له‌پێش یه‌كێتییه‌وه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، پێیوایه به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌ده‌ستیانهێناوه، حیزبه‌كه‌یان 27 كورسی هاوپه‌یمانی له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ خۆی مسۆگه‌ركردووه.
هاوكات، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه به‌كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه له‌ده‌نگی كۆتا‌و تایبه‌تیش، 17 كورسی هاوپه‌یمانییان له‌په‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌ركردووه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، چاوه‌ڕوانده‌كات لیسته‌كه‌یان به‌ده‌نگه‌كانی ئه‌وروپا‌و ده‌نگی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه، 15 كورسی له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌ده‌ستبهێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئاشكرای ده‌كات كه له‌هه‌ولێر 70 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌و كورسییه‌كیان مسۆگه‌ركردووه، له‌سلێمانیش لیسته‌كه‌یان زیاتر له‌هه‌شتا هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌و دوو كورسی په‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌رده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه:
1. ئاوێنه
2. هاوڵاتی












