دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان رۆژتیڤی له‌لایه‌ن سه‌دان پۆلیسی به‌لژیک و ، تیمی تایبه‌تیی تورکه‌وه له‌به‌ره‌به‌یانی 4 مارت دا په‌لاماردرا و زیانێکی زۆری مادی و گیانیان له‌که‌ره‌سته‌کانی رۆژتیڤی و کارمه‌ندانی دا.
له‌ئامارێکی گشتی زیانه‌کان دا ، زیانه‌کان به‌زیاتر له1 ملیۆن و ، 100 هه‌زار یۆرۆ ده‌قه‌بلێنرێ ، ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که‌به‌که‌ڵکی په‌خش بێ له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان و ، ئه‌وه‌شی که‌ماوه‌ته‌وه‌تێک شکێنراوه‌هه‌ر بۆئه‌وه‌ش رۆژتیڤی که‌ده‌نگی و ڕه‌نگی ئازادی گه‌لی کورده‌چاوه‌ڕێی هاوکاری و داکۆکی ئێوه‌یه.
بینه‌رانی رۆژتیڤی و گه‌لی کورد و ئازادیخوازان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه11.03.2010 له‌که‌ناڵی ئاسمانی رۆژتیڤیه‌وه‌به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌کاتژمێر 7 ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌تا 2 ی نیوه‌شه‌و پیشكه‌ش ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 19 کاتژمێر له‌رێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه‌ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی هاوکاری ده‌کرێ بۆ ڕۆژتیڤی ، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندان ، که‌سایه‌تی ، ڕۆشه‌نبیر ، نوسه‌ر و ، رۆژنامه‌وان و نوێنه‌ری ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی کوردان به‌شداری ده‌که‌ن و ، ژماره‌یه‌کی زۆر بینه‌ری رۆژتیڤی له‌گه‌ڵمان ده‌بن له‌ستودیۆ ، بینه‌رانیش به‌رێی ته‌له‌فۆن به‌شداری ده‌که‌ن ، هه‌م هه‌لوێستی خۆیان و هه‌م ئاستی هاوکاریان بۆ رۆژتیڤی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، به‌رنامه‌که‌به‌هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی ، زمانی تورکی و عه‌ره‌بی پێشکه‌ش ده‌کرێ. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌به‌رنامه‌که، له‌کاتی به‌رنامه‌که‌و دوای به‌رنامه‌که‌ش هاوکاری بۆ ڕۆژتیڤی بنێرن ئه‌وه‌ده‌توانن به‌م ژماره‌بانکیه‌هاوکاریه‌کانیان بنێرن و ، چاوه‌ڕوانین گه‌لی کورد داکۆکی له‌رۆژی خۆیان بکه‌ن:
ROJ TV A/S
IBAN: DK 3530003543913855
SWIFT/BIC:DABADKKK
Danske Bank
له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژتیڤی












