
ئه‌وڕۆ دادگایی‌کردنی8 سیاسه‌توان و ڕۆژنامه‌وانی کورد له ناویاندا، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ڕه‌مزی کارتاڵ و سیاسه‌توان زوبه‌یر ئایدار له برووکسه‌ل به‌ڕێوه چوو. هه‌ردوو سیاسه‌توانی کورد ڕۆژی 4ی مارس له گه‌ڵ 6 که‌سی تر له چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان ده‌ستبه‌سه‌ر کران. دادگا ڕێی نه‌دا سه‌رۆکی کۆن -کورد و گه‌لێک له ئه‌ندامانی که‌نه‌که و به گشتی 150 که‌س بچنه ساڵۆنی دادگا و، کوردستانیان به ووتنه‌وه‌ی درووشم بڕیاره‌که‌یان شه‌رمه‌زار کرد.
پارێزه‌ری کارتاڵ و ئایدار به‌ر له دادگاییه‌که له لێدوانێکدا ووتی: هیچ شتێک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه که تاوانباریی موه‌کیله‌کانم بسه‌لمێنێ. دۆزگه‌ری ده‌یه‌وێ هه‌ندێ دۆزی کۆن له ئه‌وروپا که په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که‌وه هه‌یه، به بنه‌ما بگرێ و، به‌و شێوه‌یه بێدادی خۆی له به‌رامبه‌ر کوردان بشارێته‌وه . دانیشتنی دادگا زیادتر له کاتژمێرو نیوێکی خایاند و دوای دادگاییه‌که‌ش یه‌کێکی تر له پارێزه‌رانی کوردان، سه‌لما بن خه‌لیفه له لێدوانێکدا ووتی: ئه‌و گرتنانه له سه‌ر خواستی تورکیه پێکهاتوون. له دانیشتنی ئه‌وڕۆدا ته‌نها له باره‌ی خه‌باتی په‌که‌که له نێوان ساڵانی 2006 تا 2008، وه‌کوو ڕێپێوان، چالاکیی پرۆته‌ستۆیی و چالاکیی گشتی لێپرسین کراوه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی تر نه‌خراوه‌ته ڕوو.












