هه‌ینی ڕابردوو کرێکارێک به ناوی 'سه‌عید سه‌عیدی' خه‌ڵکی بانه، له‌کاتی دروێنه‌دا، ده‌که‌وێته به‌ر ده‌زگای "خه‌رمان کوت" و له ئاکامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌ر له شاری بانه، هه‌فته‌ی ڕابردوو کرێکارێک به‌ناوی 'ده‌روێش خه‌لیل' که به بیرهه‌ڵکه‌ندن بژێوی ژیانی په‌یدا ده‌کرد، له گه‌ڕه‌کی مزگه‌وتی حاجی کافییه خان، له‌کاتی لێدانی بیرێکدا هه‌وای بۆ ناچێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
جێی ئاماژه‌یه که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه، به‌شی هه‌ره زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی کار و نه‌بوونی داموده‌زگای کارپێکردن.











