:

بانگه‌وازی بۆ کورده‌کانی له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF

وه‌ک ده‌زانرێت { کۆنفدراسیۆنی بنکه‌ کوردێکان } له‌ به‌ریتانیا که‌ بڕیاری ڕیزه‌ چالاکییه‌کی وه‌رگرتبوو که‌ بۆ ماوه‌ی 2 مانگ بخاهێنێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕۆژی به‌رواری 29/07/2010 کۆتایی به‌ ڕیزه‌ چالاکێکه‌ دێت .

بۆ پرۆتێستۆ کردنی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌و بێ هه‌ڵویستیانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ له‌ سێداره‌دانی چالاکوانی سیاسی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمی سێداره‌ی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت هه‌روه‌ها بێ هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌کانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیا هه‌روه‌ها بۆ پرۆتێستۆ کردنیان به‌رامبه‌ر به‌ بێ ده‌نگیان له‌ سیاستی قرکردنی کورد له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ کوردانی له‌نده‌ن و به‌ریتانیا ده‌که‌ین که‌ به‌شداری ئه‌م خۆپێشاندا‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک هه‌ڵویستی و یه‌ک ده‌نگیمان نیشان بده‌ین .

به‌شدار بونتان نیشانه‌ی وه‌فایی نیشتیمانی و پابه‌ندی بوونه‌ به‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمانه‌وه‌ .

له‌گه‌ل ڕێزی فێدراسیۆنی بنکه‌ کوردێکان له‌ به‌یتانیا

به‌رواری 29/07/2010

شوێن :

8 Storey’s Gate

Westminster

London

Sw1p3

European Commission

Representation in The United King Dom