ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی،سه‌رۆکی شورای نیگابان،ڕۆژی 3 شه‌ممه ڕایگه‌یاند: له‌دوای مردنی خومه‌ینی پله‌ی ڕابه‌ری ڕژێمی ئێران له‌لایه‌ن خوداوه بۆ خامنه‌یی ده‌ستنیشان کرا.
ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی،سه‌رۆکی شورای نیگابان ڕۆژی 3 شه‌ممه له مزگه‌وتی 'جه‌مکه‌رانی قوم' ڕایگه‌یاند که عه‌لی خامنه‌یی وه‌ک جێگری خومه‌ینی،ڕابه‌ری پێشووی رژیمی ئێران له‌لایه‌ن خوداوه ده‌ستنیشان کراوه.
ناوبراو وتی: کاتێک که خومه‌ینی مرد،خواوه‌ند پله‌ی ڕابه‌ری بۆ خامنه‌یی ده‌ستنیشانکرد و ناوبراو له‌لایه‌ن خوداوه ئه‌رکی پاراستنی ئه‌م شۆڕش و نیزام و ڕێگای عه‌لیه‌ی پێ‌سپێردرا.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆکی شورای نیگابان له کاتێکدایه که چه‌ند ڕۆژ پێش، عه‌لی خامنه‌یی به فتوایه‌ک خۆی به لقێک له"ئیمامه‌ت" زانیوه و گرێدان به وه‌لایه‌تی فه‌قی به واتای گوێگرتن له فه‌رمانه‌کانی خۆی زانیوه. ناوبراو هه‌روه‌ها له به‌شێکیتری وته‌کانیدا وتی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ڵێن ئیمامی دووازدهههمیان بینیوه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌م درۆیانه‌دا کۆمه‌ڵێک گه‌یشتوونه‌ته خزمه‌ت ئیمام زه‌مان، که یه‌کێک له‌و که‌سانه که‌سێکه به ناوی"میر جیهانی" که من بۆ خۆم دیومه.
جه‌نه‌تی له قسه‌کانی رۆژی 3 شه‌ممه‌یدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی به ده‌ست گه‌یشتووه که ده‌یسه‌لمێنیت ئامریکا بڕی 1 ملیارد دۆلاری داوه‌ته ڕابه‌رانی ناڕازیه‌کان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری.











