محه‌مه‌د مه‌رزیه"،دادستانی زاهێدان،ڕۆژی 3 شه‌ممه ڕایگه‌یاند که 7 تۆمه‌تبار و 2 تاوانبار به هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری زاهێدان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
شه‌وی 5 شه‌ممه 24ی پووشپه‌ڕ،له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دوعای کۆمه‌یل له مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری زاهێدان دوو ته‌قینه‌وه هاته ئاراوه و له ئه‌نجامدا 27 که‌س کوژران و زیاتر له 300 که‌س بریندار بوون.
بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری به‌لووچستان دووابه‌دووای ئه‌و ته‌قینه‌وانه به ده‌رکردنی لێدوانێک به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
"محه‌مه‌د مه‌رزیه"،دادستانی زاهێدان سه‌باره‌ت به دواین ره‌وشی دۆسیه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه به هه‌واڵنێری "خوێندکاران"ی ڕاگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه 7 تۆمه‌تبار و 2 تاونبار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
هه‌ر له‌و بواره‌دا"عه‌لی عه‌بدوڵڵاهی" جێگری ئاسایشی وه‌زیری ناوخۆ ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو که چه‌ند که‌س گرێ‌دراو به‌و ته‌قینه‌وانه ده‌ستبه‌سه‌رکراون. به وته‌ی ناوبراو ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به سیسته‌مه پیشکه‌وتووه‌کانی هه‌واڵگریه‌وه،به‌ڵام باسی له ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سانه نه‌کردووه.
"جوندوڵڵا" کرده‌وه‌کانی خۆی بۆ پاراستنی خه‌ڵکی به‌لووچستان ناودێر ده‌کات و دووابه‌دووای ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و له‌سێداره‌دانی عه‌بدولمالک ڕیگی سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه ڕایگه‌یاند که واز له چالاکیه‌کانی ناهێنیت و سه‌رۆکی نوێیان بۆ رێکخراوه‌که ده‌ستنیشان کردووه.











