کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به ده‌رکردنی لێدوانێک ڕاده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر سیاسه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای تیرۆری ده‌وڵه‌تی له دژی گه‌ل و شه‌ڕی ده‌روونی له دژی گه‌ریلا ئه‌نجامه‌که‌ی شکست هێنانه.
له ده‌ستپێکی لێدوانه‌که‌دا هاتووه: له ئه‌نجامی سیاسه‌ته نا دیموکراتیکه‌کانی کۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی،ده‌زگای دسه‌ڵاتدار له ماوه‌ی مانگی ڕابروودا ڕووبه‌ڕووی بنبه‌ست بووه‌ته‌وه. به‌رده‌وامی تێکۆشانی گوڕانخوازانه له‌لایه‌ن هێزه دیموکراتیکه ناوخۆییه‌کان و گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران و هه‌میش سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌ییه‌وه،سیسته‌می کۆماری ئیسلامی خستووه‌ته ته‌نگه‌تاوه‌وه.
په‌ژاک به‌م شێوه‌یه باس له ناکۆکی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئێران ده‌کات: که‌لێنی نێوان باڵی ده‌سه‌ڵاتدار و ناوه‌نده حکومیه‌کان له ئێران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که باڵی ده‌سه‌ڵاتخوازی حاکم له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستادا ڕووبه‌ڕووی بێچاره‌یی بووه‌ته‌وه. نه‌ته‌نیا ڕه‌وایی ولایه‌ت فه‌قێ به هۆی نادادوه‌ری ئاشکرا به ناوی دینه‌وه له به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئێران تێکشکاوه به‌ڵکو ڕۆژانه که‌لێنی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ناو حکومه‌تدا زۆرتر ده‌بێته‌وه. ئه‌و که‌سانه تا دوێنی پشتیوانی نیزام بوون ئه‌مڕۆکه له به‌ره‌ی دژبه‌ردا جێیان گرتووه. ئه‌و له‌سێداره‌دانه سیاسیانه‌ی که به تایبه‌تی کادره‌کانی"په‌ژاک" ی کرده ئامانج نه ته‌نیا قازانجێکی بۆ نیزام نه‌بوو به‌ڵکو ڕوخساری ڕاسته‌قینه و سیاسه‌تی دژه مرۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له دژی گه‌لی کورد ئاشکرا کرد.
پانتایی تێکۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌کان له ئاستێکی به‌رته‌سکدا نه‌ماوه و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌وانه،دووکانداران،بازرگان و که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کانی گرتووه‌ته‌وه. له ئاوه‌ها ره‌وشێکدا،ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی به جێی پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته شکست خواردووه‌کانی و گرتنه به‌ری ڕێکاری دیموکراتیک، درێژه به سیاسه‌تی چه‌په‌ڵ و به‌دوور له ڕه‌وشتی خۆی ده‌دات.
به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی سیاسی- مه‌ده‌نی،پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان، زیاتر کردنی هه‌ژماری پایه‌گاکانی سنووری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و چالاکیه سه‌ربازیه‌کان له دژی گه‌ریلاکانی په‌ژاک، بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی بێڕێزی کردن و کرده‌وه‌ی وه‌حشیانه له به‌رامبه‌ر ته‌رمی گه‌ریلا گیانبه‌خت کردووه‌کان له داڵاهۆ، بێڕێزی کردن به ئایینه جیاوازه‌کان،هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له نێوان شیعه و سوننه،میلیتاریزه کردنی ناوچه سنووریه‌کان له‌وانه، به‌لووچستان که بووه‌ته هۆکاری قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان، کوشتنی بکه‌ری نادیار و ئاگردانی دارستانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،نموونه گه‌لێکی به‌رچاون له‌و سیاسه‌ته دوور له ئه‌خلاقانه و دژه ئیسلامی ده‌وڵه‌تی ئێران.
نموونه‌ی هه‌ره دووایی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه ،کوشتنی دوو که‌س له گوندی نساره‌ی سه‌ر به شاری دیواندره- پیاوێکی به ته‌مه‌ن و کچه‌که‌ی له رێکه‌وتی 25ی جولای له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌کرێگیراوی سه‌ربه‌خۆیان به جلوبه‌رگی گه‌ریلاکانی په‌ژاکه‌وه بووه. له به‌شێکیتری لێدوانه‌که‌دا کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک، باس له سیاسه‌تی کۆنترا گه‌ریلا ده‌کات و ڕاده‌گه‌ێنیت: په‌ژاک به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی کۆنترا گه‌ریلاکان بووه‌ته‌وه و به کرێگیراوانی حکومه‌تی، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه له‌و ڕێگاوه زه‌ربه له په‌ژاک بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا په‌ژاکیش ئه‌و کرده‌وه کۆنترا گه‌ریلایانه‌ی شه‌رمه‌زار کردووه و وه‌ڵامی پێویستی داوه‌ته‌وه.
لێدوانه‌که به‌م شێوه‌یه باس له پڕووپاگه‌نده‌ی هێزه‌کانی ڕژێم ده‌کات له دژی گه‌ریلاکانی کورد: له ڕاستیدا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌رێمانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که گه‌ریلاکانی ئێمه‌ی تێدایه،کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته پڕووپاگه‌نده‌ی نه‌رێنی و شه‌ڕێکی تایبه‌تی له دژی په‌ژاک. هه‌ستان به کرده‌وه گه‌لێکی وا به مه‌به‌ستی ناوزڕاندنی په‌ژاک له نێوان گه‌له‌که‌مان کارێکی تازه نیه. به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک ئاشکرا بوونی بکوژانی جه‌وانانی ئازادیخواز له شه‌قا‌مه‌کانی تاران و ته‌ورێز و شاره‌کانیتر نه لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کان به‌ڵکو هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت بوون، هه‌موان به باشی ده‌زانن که بکوژانی نادیار له شار و سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌مان که‌سانی سه‌ر به حکومه‌تن. ئه‌م کرده‌وه وه‌حشیانه که به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی که‌ش وهه‌وای ترساندنی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران دێته ئاراوه ،هیچ سنوورێک ناناسێت، له که‌سانی ڕه‌نجده‌ره‌وه که به مه‌به‌ستی بژێوی خۆیان له‌سه‌ر سنووره‌کان ده‌ستیان داوه‌ته مامه‌ڵه کردن بگره تا که‌سانی به‌ساڵا چوو،منداڵان،ژنان وکچان بوونه‌ته ئامانجی ئه‌و هێرشانه.
په‌ژاک به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی کۆنترا گه‌ریلاکان بووه‌ته‌وه و ،به‌کرێگیراوانی حکومه‌تی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه له‌و ڕێگایه‌وه زه‌ربه له په‌ژاک بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا په‌ژاکیش ئه‌و کرده‌وه کۆنترا گه‌ریلایانه‌ی شه‌رمه‌زار کردووه و وه‌ڵامی پێویستی داوه‌ته‌وه.
له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی ناوخۆی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن که په‌رده له‌سه‌ر کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی ده‌وڵه‌ت که له کاتی شه‌ڕی 8 ساڵی نێوان ئێران و ئێراق ڕوویدابوو،لابده‌ن. پێویسته ڕابگه‌یه‌نین که هه‌مان زێهنیه‌تی سه‌رکوتگه‌ری ده‌یه‌کانی شه‌ست،ئه‌مڕۆکه به شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه به تیرۆره ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌دات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌ر بۆیه پێویسته که ئه‌و بابه‌ته له چاوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی تێکۆشان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لانی ئێران ده‌که‌ن به دوور نه‌مێنیت. ئه‌مڕۆش له چه‌ند هه‌نگاو ئه‌ولاتری ئه‌وانه‌وه کرده‌وه‌ی کوشتن ڕووده‌دات که نموونه‌که‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی گوندی نساره. بکه‌ری ئاوه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک، نه‌ته‌نیا له مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ تێناگات به‌ڵکو له هه‌وڵدایه که به رێگای شه‌ڕێکی ده‌رونیه‌وه ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه بخاته پاڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی له‌لایه‌ن ناوه‌نده حکومییه‌کانه‌وه،گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانیدا له گرتووخانه‌کان و تێکۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی گه‌ریلا پێشاهه‌نگه‌کان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رز له ووشیاری و شوناسی راسته‌قینه‌ی بکه‌رانی ئه‌و تیرۆره ده‌وڵه‌تیانه به باشی ده‌ناسێت.
هه‌ر له‌م ڕووداوه‌ی گوندی نساره‌ی دیوانده‌ره،خه‌ڵکی وڵاتپارێز به ووشیاری ته‌واوه‌وه رایانگه‌یاند که بکه‌ری کرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵی وا نه گه‌ریلاکانی په‌ژاک به‌ڵکو، خودی کاربه‌ده‌سته ده‌وڵه‌تیه‌کانن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ڕوو له به‌کرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی ڕاده‌گه‌نین که بزانن گه‌ل به چ شێوازێک ده‌مامک له ڕوخساری چه‌په‌ڵتان هه‌ڵده‌داته‌وه و ڕسواتان ده‌کات.
له کۆتایی لێدوانه‌که‌دا سه‌باره‌ت به پێگه‌ی په‌ژاک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران هاتووه: په‌ژاک به هۆی تێکۆشانی ئازادیخوازنه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و پێشکه‌ش کردنی زۆرێک شه‌هید،جێگایه‌کی به‌رزی له نێوان ڕای گشتی و وڵاتپارێزی کورد گه‌لانیتری ئێران به‌ده‌ست هێناوه. ئیتر مه‌حاڵه که ده‌وڵه‌ت بتوانێت به سیاسه‌تی چه‌په‌ڵ و شه‌ڕی ده‌رونی و ناوزڕاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد،ڕای گشتی فریو بدات. کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له ئیران به جێ په‌نابردنه ئه‌و کرده‌وانه که ته‌نیا دڕنده‌یی ئه‌وان نیشان ده‌دات باشتر وایه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێکارێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بن که نیزامی ئێرانی له به‌رجاو ڕای گشتی جیهانه‌وه ڕسوا و گۆشه‌گیر کردووه.
له کۆتایدا داوا له گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین به به ووشیاریه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه و شه‌ڕی ده‌رونی و تیرۆری ده‌وڵه‌تی ببنه‌وه.
گه‌لئ کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته وه‌ک هه‌میشه بکه‌رانی ئه‌و کرده‌وانه و ئه‌و هه‌وڵه دژه گه‌ریلایانه ڕسوا بکات. وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه ڕاده‌گه‌یه‌نین که وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێک که گه‌له‌که‌مان بکاته ئامانج ده‌ده‌ینه‌وه, چونکه گه‌ریلاکانی په‌ژاک پارێزه‌ری به‌هاکانی گه‌لی کوردن و هه‌ر شه‌ڕێکی ده‌روونی، تیرۆر و هێرشێک که بوونی گه‌له‌که‌مان بخاته مه‌ترسیه‌وه بێوه‌ڵام ناهێڵنه‌وه.










