رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ به ده‌رکردنی لێدوانێک،خوازیاری ئازادی و چاره‌سه‌رکردنی به‌په‌له‌ی که‌بوودوه‌ند،چالاکی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانی کورد بوو.
"رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ" که ناوه‌نده‌که‌ی له نیویۆرکی ئامریکایه،دوێنی چووارشه‌ممه رایگه‌یاند که شیمانه ده‌کرێت 'محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند' تووشی سه‌کته‌ی مێشک بووبێت.
ڕێکخراوه‌که رایگه‌یاندووه: پێده‌چێت که که‌بوودوه‌ند له ڕێکه‌وتی 15ی فیڤریه له گرتووخانه تووشی سه‌کته‌ی مێشک بووبێت و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی تا ئێستا ڕێگری کراوه له چاره‌سه‌رکردنی.
"رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ" به پشت به‌ستن به نامه‌که‌ی که‌بوودوه‌ند که له زیندانه‌وه بڵاوی کرده‌وه ده‌نووسێت: ئه‌و چالاکه کورده تووشی سه‌ر گێژه و تێکچوونی به‌شێک له ئه‌عساب بووه ، به‌ڵام له بنکه‌ی ته‌ندروستی گرتووخانه‌ی ئێوین به گوێره‌ی پێویست چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کراوه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که،نه‌سرین ستووده،پارێزه‌ری که‌بوودوه‌ند،له رێکه‌وتی 15ی فیڤریه سه‌باره‌ت به ره‌وشی موه‌کیله‌که‌ی شکاتی له کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای داد کردووه،به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی نه‌دراوه‌ته‌وه.
"جه‌و ستۆرک" به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی "رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ" ڕایگه‌یاند: کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای داد به‌رپرسیاری ڕه‌وشی ته‌ندروستی که‌بوودوه‌ندن و پێویسته ڕێ خۆش بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ناوبراو.
محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند ساڵی 1386 ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو ساڵێک دوواتر له دادگای شۆڕشی شاری تاران به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور له راستی و تێکدانی ڕای گشتی له رێگای"ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان"ه‌وه سزای 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو و ئێستاکه له گرتووخانه‌ی ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ره.
که‌بوودوه‌ند له زستانی ساڵی 1382 بڵاو کراوه‌ی" په‌یام مه‌ردم"ی به دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو کرده‌وه و له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1384 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامه‌زراند.
که‌بوودوه‌ند له ڕێوڕه‌سمی ساڵی 2009ی خه‌ڵاتی چاپه‌مه‌نی به‌ریتانیا، وه‌ک ڕۆژنامه‌وانی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵ هه‌ڵبژێردراو و له زستانی ساڵی 1387 خه‌ڵاتی:هلمه‌ن-همت"ی رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤی وه‌رگرت.
"رێکخراوی چاو‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ" له لێدوانه‌که‌ی رۆژی 4 شه‌ممه‌یدا هۆشداری داوه که ئێستاکه،16 گیراوی کورد له ئێران مه‌ترسی جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانیان له ئارادایه که ناوه‌کانیان بریتیه له:
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان،ڕۆسته‌م ئه‌رکیا،حسێن خزری،ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می،محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی،قادر محه‌مه‌دزاده،حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی،شێرکۆ مه‌عارفی،مسته‌فا سه‌لیمی،حه‌سه‌ن تالێعی،ئیره‌ج محه‌مه‌دی،ڕه‌شید ئاخکه‌ندی،محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگووشی،ئه‌حمهد پوولاد خانی،سه‌ید سامی حسێنی و سه‌ید جه‌مال محه‌مه‌دی.
کۆماری ئیسلامی ئیران له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا چووار چالاکی کوردی له گرتووخانه‌ی ئێوین له‌سێداره‌دا.ئه‌و کرده‌وه‌یه به توندی له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه شه‌رمه‌زار کراو و ناڕه‌زایه‌تی زۆری له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌دوواوه بوو.











